بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كوردە هاوارە

دڵشاد گەرمیانی

كوردە هاوارە فریای خۆ كەون

تاكەی بۆ یەكتر بە وێنەی كەون

دەس لەناو دەسكەن ببن بە برا

لەهەر چوار پارچە هەڵكەن یەك چرا

ئەم كوردستانە وەك بەهەشت وایە

بۆ خۆمان بەڵا بۆ خەڵك تەڵایە

خوا داویە پێمان لەكانی و كارێز

پڕ بەرەكەتە و بەپیتەو بە پێز

سروشتی جوانی زۆر دڵڕفێنە

چوار فەسڵی شیرین گەلێ بێ وێنە

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close