بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە سلێمانی رێز لە هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی دەگیرێت

لەبەرامبەر تەمەنێك خزمەت بە گۆرانی و میوزیكی كوردی، دامەزراوەی كەریمی عەلەكە مەراسیمی رێزلێنان و بەخشینی خەڵات بە هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین نەجمەدینی غوڵامی رێكدەخات و رێورەسمەکە لەسەر ئەركی د. تەها رەسوڵ بەڕێوەدەچێت.
بەختیار سەعید بەڕێوەبەری دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بە دوالاپەڕەی گوت: نەجمەدینی غوڵامی جگە لەوەی كە هونەرمەندە، پێشمەرگەیەكی دێرینە كە گۆرانی و سروودەكانی بوونەتە بەشێك لە بیرەوەرییەكانی خەڵكی كوردستان و بەشێك لە ژیانی سیاسی خەڵكی كوردستان، بۆیە دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بە ئەركی سەرشانی خۆی زانی ئەو رێوڕەسمەی بۆ ساز بكات و خەڵاتی رێزلێنانی پێببەخشێت.
گوتیشی: رێورەسمەکە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆتێل رامادا بەڕێوەدەچێت و تێیدا هونەرمەند غوڵامی چەندین گۆرانی پێشكەش بە ئامادەبووان دەكات.

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *