سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کران


وەزارەتی بازرگانی عێراق، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی خۆراک (البطاقة التموينية) لە ڕێگەی ئەپی کارتی ئەلیکترۆنییەوە کارا کرد و رایگەیاند، کە ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدرێت بە ئاسانی و بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
وەزارەتە باسی لەوەشکردووە، لیژنەیەک لە وەزارەت پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و سەرنەکەوتنی پرۆسەی پارەدانەکە لە هاووڵاتییان بڕدراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەشێکی زۆری ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە و دەیانەوێت خانە جیا بکەنەوە، بەهۆی گۆڕانکاری لە فۆڕمی خۆراکدا لە کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی، نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی بەشەخۆراکی خۆیان.



