ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

پارەکە گەیشت و خشتەى مووچە ڕادەگەیێنرێت

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزارەتى دارایى عێراق مووچەى مانگى ئەیلوولى خەرجکرد.
  • 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى.
  • داهاتى نانەوتى لە پارەى مووچە بڕدراوە.

بەشێوەیەکى فەرمیى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، دوو کاتژمێر لەمەوبەر کەناڵ8 زانیاریى بەدەستگەیشت کە پارەى مووچە نێردراوە.

زانیارییەکان لە ڕاگەیێنراوەکەوە:

  • 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار نێردراوە.
  • هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بڕدراوە.
  • چوار ملیار و 961 ملیۆن دینار لە تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول نەنێردراوە.
  • ئەو پارەیە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازییە.

خشتە ڕادەگەیێنرێت

لە کۆتایى ڕاگەیێنراوەکەدا وەزارەتى دارایى دەڵێت “هەر ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە”.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *