ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بەڕێز رەهبەر سەید برایم لێپسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان سەردانی بارەگای لیوای (٤٤) فیرقەی (١٠) لەلایەن بەڕێز عەمید (عەلی قادر بڵباس)فەرماندەی لیوای بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

ڕۆژی سێشەممە ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ بەڕێز رەهبەر سەید برایم لێپسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەیاوەری ئەندامانی بۆرد بەڕێزان (مەلا ئەحمەدی گەرمیان ، شەماڵ عەبدولخاڵق ، دڵشاد باویانی و
شێخ جەبار) لێپسراوی بەشی تێکۆشەران لە مەڵبەندی ڕاپەڕین سەردانی بارەگای لیوای (٤٤) فیرقەی (١٠) و لەلایەن بەڕێز عەمید (عەلی قادر بڵباس)فەرماندەی لیوای بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

بەڕێز رەهبەر سەید برایم پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی بەڕێز عەمید عەلی قادر بلباس کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی لیوا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێ و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێز فەرماندەی لیوا دەربڕی ، لە دیدارکەدا جەختیان لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکارییە بەردەوامەکان لە پێناوی بەهێزکردنی کار و ئەرکە سەربازییەکان و بەجێهێنانی بەرپرسیارێتییەکانی لیوا کرد.
لە لایەن خۆیشیەوە بەڕێز فەرماندەی لیوا سوپاسی بەڕێز لێپسراوی بۆرد و وەفدی یاوەری کرد و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ڕۆحی هاوکاری و هەماهەنگی و خزمەتکردنی باشتر بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەربازییەکان کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەڕێز لێپسراوی بۆرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close