ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

ژمارەیەک ئەفسەر 56 هەزار پسوڵەیان ساختە کردووە

ڕاگەیێنراوێکى دەستەى دەستپاکیى عێراق بە کەناڵ8 گەیشتووە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمێک لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین، دوای پڕۆسەی بەدواداچوون ئاشکرای کردووە، بەرپرسی هۆبەی سزای دارایی و دزییەکان لە کۆمەڵگەی تۆمارکردنی مۆڵەت و ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سەڵاحەدین کە ئەفسەرێکە بە پلەی عەقید و ئێستا لەسەر لێکۆڵینەوە دەستبەسەرە، دەستکاری 34 هەزار و 164 پسوڵی سزای دارایی کردووە، کە لەلای بووە و بڕی یەک ملیار و هەشت سەد و پەنجا و سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری دزیوە.


بەشێک لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکە:

  • تیمەکە لە هاتوچۆى سەڵاحەدین توانیویانە دەست بەسەر ئەو پسوڵانەدا بگرن کە دەستکاری کرابوون و بڕە پارەکەیان دزرابوو.
  • ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی عەقید دەستبەسەرە و بڕی 339 ملیۆن و 135 هەزارى دزیوە.
  • تیمەکە دەستی بەسەر 22 هەزار پسوڵەدا گرتووە.

لێکۆڵینەوە لە سێ ئەفسەرى دیکە:

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لێکۆڵینەوەکان سێ ئەفسەری دیکەیان گرتووەتەوە، یەکێکیان بە پلەی عەمید و دوانەکەی دیکە بە پلەی عەقید، بەهۆی ئەوەی بڕە پارە و نێردراوەکانی سزای داراییان بە وردی وردبینی نەکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئاشکرانەبوونی دەستکارییەکان، لە کاتێکدا ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە بەردەوامن بۆ دەرخستنی هەموو لایەنەکانی دۆسیەکە و دیاریکردنی کەمتەرخەمەکان.

ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی دروست بۆ ئەو بەڵگە و بەڵگەنامە و پسوڵەی دەستبەسەردا گیراوەكان لە دوو ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی کراون.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *