مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مستەفا صەبری ناسراو بە(شێخ مستەفا سیتەکی) یان بەسەرکردەوە .

ئەمڕۆ ٧ـی١٠ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مستەفا صەبری ناسراو بە
(شێخ مستەفا سیتەکی) یان بەسەرکردەوە .
لەو بەسەرکردنەوەیەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ شێخ مستەفا یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ شێخ مستەفا سیتەکییان کرد ، وەک پێشمەرگەیەکی بە ورە و هەڵکەوتوو کە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتیدا ، لە بەرامبەر مێژووی پاک و رۆژانی سەختی خەباتیدا سڵاوی یەکێتیانە و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو پێزانینیان بۆ دەربڕی .
لایخۆیەوە ، هەڤاڵ شێخ مستەفا سیتەکی بەڕێزەوە لە بەسەرکردنەوەکەی رووانی و روونیکردەوە شۆڕشمان بۆ سەربەستی و رزگاری گەلەکەمان کردووە لەبن دەستی ئێستاش پێویستیەک هەبێت هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبم .







