ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

تێپەڕینی نۆ ساڵ بەسەر ماڵئاوایی رابەرێکی مێژووییدا

سەرۆک مام جەلال، میراتێکی نیشتمانی کوردستانی، مێژوویی، شۆڕشگێڕی، سیاسیی بوو، ئەم ساڵ نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ماڵئاوایی ئەم رابەرە بێوێنەیەی کورددا، ئەو سەرۆکی پێشووی عیراق و دیاریترین رێبەرانی سیاسی مێژوویی کوردستان و عیراقی هاوچەرخ بوو.
یاد و بیرەوەری و دەستکەوتەکانی، لە ناخی گەلانی عیراق بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و مەزهەبەکانییەوە هەر زیندووە.
یاد و یادەوەریەکانی، وەک کەسایەتییەک بەتەنها تێپەر ناکات، بەڵکو وەک خاوەن میراتێکی شۆڕشگێری و خەباتی دەیان ساڵەی لەپێناوی گەیشتنی گەلەکەمان بە مافەڕەواکانی بە دامەزراندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەردەوامبوون و برەودان بەکاری سیاسی قۆناغ بە قۆناغ تا پرۆسەی ئازادی عیراق و قۆناغی وەرچەرناخی سیاسیی عیراق. 
کاتێک سەرۆکایەتی عیراقی کرد، وەک یەکەم کورد، لە بارودۆخێکی سیاسی و ئەمنی دژواردا بوو، ئاستەنگەکانی دروستکردنی دام و دەزگا ئەمنی و مەدەنییەکانی و بونیادنانی عیراقی فیدراڵ و دانانی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ عیراق ئاسان نەبوو، ئیدارەدان و هاوسەنگی و پێکەوەیی لەنێو گەلانی عیراق و هێز و لایەنەکان، پێویستی بە هەوڵ و کۆشش و سیاسەتە حەکیمانەکەی مام بوو.

رۆیشتن لەسەر رێبازی مامی گەورەمان و درێژەپێدانی تاگەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی نەتەوەی کورد، جوانترین وەفایە بۆ هەموو ئەو خەباتەی ئەو کردی بۆ نەتەوەی کورد

 مام جەلال، لای عیراقییەکان  و دراوسێکان و جیهان، وەک سەرۆکێکی نیشتمانی ناسێنرا پشتبەستن بە گفتوگۆکان و دانوستاندن و برەودان و بەردەوامیی لە پەیوەندییەکان و نزیکبوونەوە و پێکەوەیی و کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان، لەدەوری یەک مێزی گفتوگۆ و دۆزینەوەی زۆرترین خاڵی هاوبەش. نێوەندگیرییە ناوچەییەکانی بە مەبەستی ئاشتی و سەقامگیریی لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامی بەرچاوی هەبوو.
 لەکاتێکی وەکو ئەمڕۆی عیراق و کوردستان و ناوچەکە کە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دروستبوون، لە رووی سیاسی و ئابووری و پێشکەوتنی تەکنۆلجیایی و هێز و توانا سەربازییەکانەوە، خۆمان لەبەردەم چەندین ئاستەنگ دەبینینەوە، نەوەکانی ئێستا پرسیاری چارەسەر دەکەن، لەسەرجەم کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکاندا دەگەڕێنەوە بۆ رێبازی مامی گەورەمان، رۆیشتن لەسەر رێبازی مامی گەورەمان و درێژەپێدانی تاگەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی نەتەوەی کورد، جوانترین وەفایە بۆ هەموو ئەو خەباتەی ئەو کردی بۆ نەتەوەی کورد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *