نەسرین کوردە بۆ کۆچی مام جەلال(لە ساڵیادی ژیانئاوایی شکۆی نیشتماندا)

لەساڵیادی ژیانئاوایی شکۆی نیشتیماندا
سەرۆک مام جەلال سەرۆکێک بوو بۆ هەموان سەرۆکێک کە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و تەبایی و پێکەوەژیان بوو ، خوڵقێنەری دیموکراس و ئازادیی بوو لە کوردستان و لە عیراقدا ، لەساڵیادی ماڵئاوای شکۆی نیشتیماندا مرۆڤ نازانێت چۆن دەست بۆکام بابەتی پەیوەندیدار بە خەسڵەتە جوانەکانی مام هێندە ۆوربوون. تایبەتیمەندی و خەسڵەتی زۆر جوان و باش هەبوون لەژماردا نایەن کاتێک باسی مام جلال دەکەین راستەوخۆ باسی کوردایەتی دەکرێت باسی یەکێتی و گەل و نیشتیمانی هەموان و ئازادی وکرانەوە و دیموکراسی دەکەین، زۆر کەم لە. مێژوودا رێکەوتی کەسایەتیەکی لەم شێوەیە دەکرێ کە هەڵگری. ئەم هەموو بارگراوندە. ئینسانیە عەقلانیە ئاشتیخوازیە بێت. لەوەش گرنگتر دانپێدا نانی یارو نەیارەکانی سەرۆک مام جەلالە کە بێ. جیاوازی. پێیان وابوو مام جەلال بەهێز ترین کاراکتەر و سەرکردەی. سیاسی. رۆژهەلاتی. ناوەراستە. کەدەتوانێت. تۆفان بگۆرێ بەشەماڵ. و.ئاگر وەرگێرێتە سەر ئاوی روون چەند زیاتر یش دەرباری رابردوو. بدوێن ئەوەندە. زیاتر هەژمونی مام جەلال بە سەر کۆی کایە سیاسی و کۆمەلایەتی و. شۆرش. پرۆسەی دیموکراسیەوە دەبینین سەرۆک مام جەلال پشت و پەنایەکی ئارام بوو بۆ ژنان چونکە لە قولایی سیاس و کۆمەلایەتی باوەریی تەواوی بەدۆزی ژنان ویەکسانی جێندەری هەبوو لە کۆمەڵگەدا لەمێژووی تەمەنی پرشکۆی خۆیدا. مام جەلال کاری. لێنە براوەی بۆ سەرخستنی دۆزی ژنان کرد. بەخەباتی. ئازادی خوازی. ژنان. لەکوردستان و عێراق. بەخشی و کەشێکی لەباری. رەخساند. تا. ژنان. لە کایە جیا جیاکانی ژنان لە. کۆمەڵگەدا رۆڵی گرنگی خۆیان بە سەرکەوتووی بگێرن،. لەسەردەستی مام جەلال خەباتی ژنان بەرەهای بوژایەوە. هەر ئەو. بیروباوەرە تێر و تەسەلەی مام جەلال بووە هەوێنی بەشداریکردنی راستەقینەی ژن لە سیاسەت و ئیدارە و بوارە جیاکا نی دەوڵەتداری لە. وولاتدا ئیتر. ژن بووە بەرێوەبەر و پێشمەرگە و سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی دادگاو پەرلەمانتار و وەزیر و سیاسەتمەدار و سەرکردە هتد…
مام جەلال ئەو. یەکێتییەکی جوان بەهێزی هەبوو ئەو پێگە و قورساییەکی گەورەی هەبوو ئەو لە. دڵی سەرکردە گەورەکانی جیهانیشدا شوێن و. پێگە و رێزی خۆی هەبوو مام جەلال نەک بەهۆی سەرۆک کۆمارییەوە بەڵکو خۆی خۆی دروستکرد بوو و بگر شکۆی دابوو بەو. پۆستەش هەر لە سەردەمی لاوێتییەوە کە لە گوندێکەوە گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی بەهۆی. لێوەشاوەی ی خۆیەوە بوو کە
توانیی قۆناغە سەختە کە ببرێت سەرۆک مام جەلال شانازیی نەتەوەیەک و موڵکی نیشتمانێک بوو.
رۆحت شاد بێت ئەی سەرۆک و سەرکردە
بەئارامی بنوو ئەی ( سەمام ئەمان ) ەکەی کوردستان و عێراق و. ناو چەکە




