ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو چەکداری تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت، کەلە سنوری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رۆژی 14-6-2026 لەدوو چالاکی جیاوازدا لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین توانیان دووچەکداری تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە: لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان توانرا ژن و منداڵی یەکێک لەتیرۆریستەکان ڕزگاربکرێت کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.
ئەوەش هاتووە، لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی 2 لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.




