ڕفعەت عەبدوڵاجێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی (سەرۆک مام جەلال)

بەخەمگینی و بەهەستێکی پڕ لەشکۆمەندییەوە یادی ژیانئاوایی ڕابەری هەموو سەردەمەکان و پێشەنگی کوردایەتی پێشکەوتنخواز (سەرۆک مام جەلال) دەکەینەوە، کەلەکۆڕی خەباتی شۆڕشگێڕی، ئازادیخوازی و دیموکراسی کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا ڕۆڵێکی گەورەو پێشەنگی بینیوەو ڕەمزی ئیلهامبەخشینە بۆ ئومێدو ئیرادەو بەردەوامی گەلەکەمان.
لەساڵیادی کۆچی مامی هەمووان، هێندەی مێژوەکەی و ئەو زەمەنەی دوورە لێمان زیاتر هەست بەبۆشایی و لێرە نەبوونی دەکەین، کوردستان و عیراق و ناوچەکە پێویستیان بەحیکمەت و چەپکە گوڵی سیاسەتە شێنەییەکەیەتی، پێویستمان بەبیری نیشتمانی و دانایی و ئەزمونی دەوڵەمەندی پڕ لەحیکمەتیەتی، خەسڵەتە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی وەک لێبوردەیی و دادپەروەری و جوامێری و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک، میراتێکی مێژووییەو ئێمەی خوێندکارانی مام جەلال بەدڵسۆزی و ئەمەکدارییەوە بەرجەستەکەری ئەو کلتورە سیاسیەین کە(مام) ژیانی خۆی بۆ تەرخانکرد، لەژیانئاوایی سەرۆک مام جەلالدا پابەند بوون بەو ئامانج و ڕێبازەی کەژیانی سیاسی خۆی بۆ کرد بەقوربانی باشترین وەفایە، یادو یادەوەری هەمیشە زیندوەو لەبیرەوەری نەوەکانی ئایندەشدا بەنەمری دەمێنێتەوە.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



