جێگری پارێزگاری سلێمانی داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى بازرگانان دەکات

پووختەى هەواڵەکە
- جێگری پارێزگاری سلێمانی داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى بازرگانان دەکات.
- هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری تووند دەکات.
- شاهۆ عوسمان: هەر بازرگانێک نرخ بەرزبکاتەوە سزای تووند دەدرێت.
- شاهۆ عوسمان: پێویستە بازرگانەکان بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بکەن.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، هەر مارکێت و دوکان و شوێنێکی گشتی نرخ بەرز بکاتەوە ئەوان ڕێکاری تووند بەرامبەری دەگرنەبەر .
دابەزینى بەهاى دینار کێشە گەورەکە
- پێویستە بازرگانەکان بەگیانی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن، تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
- هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە بەردەوامە، با هەموومان پێکەوە لە پێناو بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان ئەم قۆناغە و تێپەڕێنین.
- شاهۆ عوسمان جەختلەوە دەکاتەوە، ڕۆژانە لە ڕێگەی چەندین لیژنەوە چاودێری دۆخی بازاڕ و ژیانی هاونیشتمانییان دەکەن.
- بۆیە هەر حاڵەتێکی گرانی و ناردنی پێداویستی کەم لە لایەن کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ مارکێتەکان بەدی بکرێت، توندترین سزای یاساییان دەدەن و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناویان بڵاودەکەنەوە.
جێگری پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر سکاڵایان هەیە دەتوانن لیژنەکانی قایمقامییەتی ناوەندیی سلێمانی ئاگادار بکەنەوە.



