بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە

دوێنێ لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك، كۆڕێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە) لە نووسینی (ستران عەبدوڵڵا) بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لە نووسەران و رۆشنبیران ئامادەیبوون، ستران عەبدوڵڵا تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبەكە و رایگەیاند: كتێبەكە لە 400 لاپەڕە پێكدێت كە پێشتر بە زنجیرە وتار لە رۆژنامەدا بڵاوكراوەتەوە، ناوەڕۆكەكەی باس لە رووداوە سیاسییەكانی ساڵانی نەوەدەكان تا دوو هەزارەكانی باشووری كوردستان و پارچەكانی دیكە دەكات.
لە بەشێك لە قسەكانیدا نووسەر ئاماژەی بە رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕاوەكان و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدادا كرد و رەوشی ناوخۆی هەرێم و چۆنێتی ئیدارەدان و رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەكانی خستەڕوو، بۆ ئەمەش چەندین پێشنیازی لەبارەی چارەسەركردنی گرفتەكان بە تایبەتی لە رووی سیاسییەوە پێشكەش كرد كە دەكرێ كاریان لەسەر بكرێت.
ستران عەبدوڵڵا گوتیشی: گۆڕانكارییەكانی چارەكی یەكەمی سەدەی 21 واتە 26 ساڵی رابردوو بە بەراورد بە سەدەی رابردوو زۆر خێران، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیی بە باشووری كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستانەوە هەیە لە ئەنجامی كاریگەرییە جیهانی و ناوچەییەکان، بۆیە لە ناوچەكەدا بە گشتی چەندین گۆڕانكاری روویانداوە و چاوەڕوانی پێشهاتی نوێ و چاوەڕواننەكراوی دیكەش دەكرێت.