ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ترەمپ: هێرشی سنوردارمان کردە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی شەوی رابردوو هێرشێکی نوێ و سنورداری کردووەتە سەر ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران و سیستمێکی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.

هێرشەکە لە کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەنجامدراوە، لە کاتێکدا ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە ویلایەتی فلۆریدا، هێرشەکەی بە “سنوردار” وەسف کرد.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێرانییەکان بنکەیەکی بچوکی بەرگریی ئاسمانییان دروستکردبوو، بەڵام لە ماوەی پێنج بۆ 15 خولەکدا بە تەواوەتی تێکمانشکاند.”

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی ‘سوزا’ لە دورگەی قشم لە باشوری ئێران بیستراوە، کە دەڕوانێتە سەر دەریای هورمز، بەپێی زانیارییەکان، ئامانجەکانی سوپای ئەمریکا لە دورگەکانی قشم لەگەڵ ناوچەی بەندەر عەباس لەسەر وشکانی بوون.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close