ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى تیمى یەکێتى لە حکومەت ئاشکرا دەکات

  • لە پێنجشەممەى ڕابردووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانى بڕیارى کشانەوەى یەکێتى لە حکومەت داوە.
  • بڕیارەکە لە کاردانەوەى هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان بوو بەبێ سازان.

پاش کشانەوەیان لە حکومەتى کاربەڕێکەر، ئەمڕۆ 8ـى تشرینى یەکەم، بە سەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى، تیمى حکومى یەکێتى کۆبووەوە.


زانیارییەکانى کەناڵ8:

  • قوباد تاڵەبانى و تیمەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پابەندبوون بە بڕیارەکانى سەرۆکى یەکێتى کردووەتەوە.
  • لە حکومەتى کاربەڕێکەر کشاونەتەوە و نەچوونەتەوە دەوامى حکومەت.
  • تیمەکە بۆ ڕاییکردنى کاروبارى هاونیشتمانییان لە سلێمانى دەبێت.
  • ڕێگە بە ڕاگرتنى مامەڵەى هاونیشتمانییان و فەرمانگە حکومییەکان نادەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پاش ئەوەى پارتى و چەند پەرلەمانتارێک و سێ پەرلەمانتارى پێکهاتەکان، 4ـى ئەم مانگە و بەبێ ڕێککەوتنى سیاسی، کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانیان کرد و دەستەى سەرۆکایەتییان هەڵبژارد، بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەم حکومەتە فەشەلى هێناوە و لە ئێستاوە لەم حکومەتە دەکشێینەوە، هەروەها دان بەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا و بە دەرئەنجامەکانیشی نانێین

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *