ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆش بووم کە خەڵاتی زێڕینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ بە خاتوو گەلاوێژ بەخشرا

دڵخۆش بووم کە 29ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی، پایتەختی رۆشنبیری بۆ ماوەی سێ رۆژی پڕ لە چالاکیی رۆشنبیری، کولتووری و هونەری بەڕێوەچوو و لەپای پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ فێستیڤاڵەکە، خەڵاتی زێڕین بە خاتوو گەلاوێژ بەخشرا.

خاتوو گەلاوێژ، یەکێک لە ژنە پێشەنگ و درەوشاوەکانی مێژووی ئەدەب و رووناکبیریی کوردییە کە تەمەنێکە بە قەڵەمە رەنگین و بەبڕشتەکەی خزمەتێکی گەورە و بێوێنەی بە کتێبخانەی نەتەوەکەی کردووە، بۆیە ناوی وەک ئەستێرەیەکی گەش لە کوردستان دەدرەوشێتەوە و مایەی شانازیی هەمیشەییمانە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *