بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان هەڤاڵ (ئاواز شێخ سدیق)یان بەسەر کردەوە.

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/١٠/١٤ بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان بە سەرپەرشتی لێپرسراوی بۆرد (ڕەهبەر سەید برایم)و ئەندامی بۆرد (نەسرین کوردە) و بەئامادەبوونی (کاک عادل) و (ئەمیرە خان) سەردانی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ (ئاواز شێخ سدیق)ی عەبابەیلی کرد .
لەو بەسەرکردنەوەیەدا ، بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ (ئاواز خان) یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست.







