سودە تەندروستییەکانی هەنار زۆرن … چەوری دەتوێنێتەوە و لەنەخۆشییەکان دەمانپارێزێت

هەنار بەهۆی بوونی چەندین جۆری ڤیتامین تیایدا سودێکی تەندروستی زۆری هەیە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سوتاندنی چەوری لەش و پاراستنی تەندروستیی پێست، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تواناکانی مێشک، پاراستنی تەندروستیی کۆئەندامی هەرس، سوتاندنی چەوری، کە بەهۆیەوە جگە لە تام و لەزەتەکەی بووەتە میوەیەکی جێی بایەخ.
بەپێی وتەی دینا بی دیلی، پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی موغلا سدقی کۆچمان، هەنار ڕێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسێنەرەکانی تێدایە بە بڕی سێ هێندەی چای سەوز یان ترێی سوور، هەروەها دەوڵەمەندە بەو پێکهاتە و ڤیتامینانەی کە دەیکەنە خۆراکێکی تەندروست بۆ خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی.
دەشڵێت: هەنار دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامینی پێویست بۆ لەش دەوڵەمەندە، وەک ڤیتامینەکانی E, C, B3, B6 ,B2 ,B1 ,A هەروەها دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم، ئاسن، سێلینیۆم، مەنگەنیز و چەندانی دیکە.
بە وتەی ئەو پسپۆڕەی خۆراکە، هەنار دژەئۆکسێنەرەکان و پۆلیفینۆڵی (Polyphenols) تێدایە، کە دژی هەوکردن و شێرپەنجەن و هاندەری سیستەم و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشن، کە رێگری لە توشبوون بە پەتای وەرزی و تەنانەت توشبوون بە پەتا جیهانییەکان دەکات
پەیوەست بە سودەکانی دیکەی هەنار، ئەوە ئەو میوەیە بۆ بۆ پێست بەسوودە،چونکە پێست بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە کۆلاجین دەبەستێت بۆ ئەوەی بە نەرمی و گەشاوی بمێنێتەوە، هەناریش پێکهاتەی دیاریکراوی تێدایە کە ڕێگری لە ئەنزیمەکان دەکەن لە هەڵوەشاندنەوەی کۆلاجین، و مانەوەی پێست بە نەرمی و گەشاوەیی مسۆگەر دەکەن.
هاوکات، دەنکی هەنار هەنار ماددەی پۆلیفینۆڵی تێدایە (کە یەکێکە لە دژەئۆکسێنەرە بەهێزەکان)، هەروەها شەربەتی هەنار ئاستێکی بەرزتری لە دژەئۆکسێنەرەکان تێدایە بەراورد بە زۆربەی شەربەتی میوەکانی دیکە.
هەر پەیوەست بە سودەکانی هەنار، ئەوە ئەو میوەیە یارمەتیدەرە لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە، توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە گەشەی خانەکانی هەندێک لە گرێ شێرپەنجەییەکان پەکدەخات، وەکو شێرپەنجەی مەمک، پرۆستات، کۆڵۆن.
هاوکات، هەنار بۆ مێشک بەسوودە تواناکانی مێشک بەهێز دەکات و رێگری لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر دەکات، کە لە کەسانی بەساڵاچوودا بەهۆی کەڵەکەبوونی پرۆتینی ئەمیلۆید لە مێشکدا ڕوودەدات، ئەمە جگە لەوەی بۆ باش بوونی لایەنی دەرونی میزاج باشە شەربەتی هەنار بۆ تەندروستیی کۆئەندامی هەرس بەسوودە
لە سودەکانی دیکەی هەنار بۆ پاراستنی تەندروستیی کۆئەندامی هەرسە، بەو پێیەی شەربەتی هەنار یارمەتیی باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن و کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕیخۆڵەکان دەدات، ئەمە جگە لەوەی دژەهەوکردنە و بۆ تەندروستی دڵ بەسودە.
لە کۆتایشدا، هەنار چەوری لەش دەسوتێنێت و سوودێکی گەورەی هەیە لە توانەوەی ئەو چەورییانەی لە لەشدا هەن و هانی دەدات بۆ سووتاندنیان، خواردنی هەناریش ڕۆژانە لە چوارچێوەی ڕێجیمێکی خۆراکیدا کە ڕێژەیەکی باش لە پرۆتینی تێدابێت بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەرە لە سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.



