دیمانەیەکى فوئاد حسێن گرووپە چەکدارەکانى عێراق توڕە دەکات
پووختەى ڕاپۆرت
- دیمانەکە لە بارەى داخستنى دەروازە سنوورییەکان بووە.
- فوئاد حسێن قسەى لەسەر چەکى گرووپەکان کردووە.
- قسەکانى وەزیرى دەرەوەى عێراق کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە.
دیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیى فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق، لە بارەى داخستنى دەروازە سنوورییەکان و چەکى گرووپەکان، هێزە عێراقییەکان بە گشتى و گرووپە چەکدارەکان بە تایبەت توڕە دەکات و داواى هەڵوێست لە حکومەتى عێراق دەکەن.
قسەکانى فوئاد حسێن
- واشنتن داواى لە عێراق کردووە، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانى لەگەڵ ئێران دابخات.
- تەنیا دوو دەروازەیان بمێنێتەوە.
کاردانەوەکان فراوانن
- فراکسیۆنى بەدر لە ئەنجوومەنى نوێنەران: داواکاریى ئەمریکا بۆ داخستنى دەروازەکان بە هەموو جۆرێک ڕەتدەکەینەوە.
- لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى عێراق، پێچەوانەى پاساوەکانى پێشووە بۆ داخستنى دەروازەکان.
- ئەجێندایەک لە ئارادایە بۆ کردنە ئامانجى باشوور و دەستوەردان لە بڕیارى سەروەرى.
- فراکسیۆنى بەدر: عێراق وڵاتێکى خاوەن سەروەرییە و سیاسەتى گەمارۆ و برسیکردنى گەلان ڕەتدەکاتەوە.
- بەردەوامیى داخستنى دەروازەکان بە تایبەت دەروازەى شەیب، زیانى بە گوزەران و ئابوورى هاوڵاتییان گەیاندووە.
- فراکسیۆنى بەدر: داوا لە حکومەت دەکەین، پێداچوونەوەى دەستبەجێ بکات و دەروازەکان بکاتەوە.
- کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا قسەکانى فوئاد حسێن لە بارەى ڕازیبوون بە کۆنتڕۆڵکردنى چەک ڕەتکردەوە.
- ئەبوئالاء وەلائى: فوئاد حسین لە لێدوانەکەیدا ورد نەبووە.
- گرووپەکان: بەڵگەنامەى ڕێککەوتنى سەروەرییان واژۆکردووە.
- چوار گرووپ و چوارچێوەى هەماهەنگى و سەرۆکوەزیران واژۆیان لەسەر کردووە.
- گرووپەکان: هێشتا پابەندن بە بەندەکانى ڕێککەوتننامەکە.
- بەڵام لە پەیوەست بە چەک هیچ هەڵوێستێکیان ڕانەگەیاندووە.
- فراکسیۆنى مونتەسیرون: بەزاندنى سەروەریی نیشتمانى و دەستتێوەردانێکى ئاشکراى ئەمریکا لە بڕیارى نیشتمانى ناوبرد




