شانۆییەک بۆ یادی عەبدولحەلیم حافز ڕێکدەخرێت

- شانۆییەکە بۆ یادی 50 ساڵەی کۆچی دوایی ڕێکدەخرێت
- لەبارەی ژیانە هونەرییەکەی دەبێت
- میدحەت ئەلعەدل دەرهێنەری بەناوبانگی میسڕی سەرپەرشتی دەکات

ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم شانۆییە دەستیانپێکردووە: بڕیارە لە مانگی ئازاری 2027 لە ساڵیادی مردنی عەبدولحەلیمدا پێشکەش بکرێت.
ناوەڕۆکی شانۆییەکە:
- سەرگوزەشتەی 20 ساڵ لە ژیانی هونەریی عەبدولحەلیم دەبێت
- ماوەکەی دوو کاتژمێر دەبێت
- نواندنێکی هاوچەرخانە دەبێت
- چەند گۆرانییەکی لەخۆدەگرێت
- گۆرانییەکان بە گرێچنێکی ڕۆمانسیی پێکبەستراو پێشکەش دەکرێن




