ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بێخود؛ باخەوانی وشە

دڵم بۆ زوڵف و رووی جانانە ئەگری
مناڵە و بۆ گوڵ و رێحانە ئەگری
چرا کە وا ئیمشەو فرمێسک ئەڕێژێ
ئەڵێی ھەر بۆ منی پەروانە ئەگری
بێخود

مەلا مەحمودی بێخود یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ ناوداره‌كانی كورد‌ و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به ‌بواری ئه‌ده‌بی و كولتووری كوردستان كردووه‌.
ساڵی 1875 له‌ شاری سلێمانی لە دایکبووە و له‌ ئامێزی بنەماڵەی ئاینپه‌روه‌ری موفتی پەروەردە بووه‌.
هه‌ر بۆیه‌ش له‌ رێی زانا ئاینییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌رسه‌ ئاینیه‌كانی خوێندووه‌‌ و بایه‌خێكی زۆری به‌ بواری ئاینی داوه ‌‌و بووه‌ بە فه‌قێ ‌‌و ماوەیەک حاکمی ھەڵەبجە بووە و دواتر تاكۆچی دوایی لە سلێمانی موفتی بووه‌.
ماوه‌كیش له‌گه‌ڵ رووناكبیرانی هاوڕێی زێوه‌ر ‌و ره‌فیق حیلمی به‌خۆبەخش مامۆستا بووه ‌‌و ده‌رسی به‌ مناڵانی كورد گوتوه‌.
بێخود شاعیرێكی دیارو ناوداره‌ خاوه‌نی دیوانی خۆیەتی کە ١٧٢ لاپەڕەیە و مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم ئامادەی کردووە و چاپی کردووە. ئەو دیوانە كۆمه‌ڵێك ‌شیعری جوانی لەخۆگرتووە و شیعره‌كانی شیعری دڵداری ‌و ئاینی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تین.
بێخود چەندین هۆنراوەیەکی هەیە، کە بەرز و لێوانلێوی ڕەوانبێژین، بێخود خاوه‌نی چیرۆکێكی پاكی ئه‌شقه‌ و دوای ئەوەی دەستگیرانه‌كه‌ی کۆچی دوایی دەکات، بڕیار دەدات تا دوا ساتی ژیانی بێهاوسەر وهاودەم بمێنێتەوە.
رۆژی 25ی ئابی 1955 بێخودی شاعیر بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد ‌و له‌ گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *