ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

هێرشەکەی شەوی رابردووی کۆرمۆر زیانێکی مادی زۆری لێکەوتەوە

شەوی رابردوو هێرشێکی تیرۆرستی لەرێگەی درۆنەوە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە زیانێکی مادی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتوەو وەزارەتی کارەباش رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەوە زیان بەر کارەباش گەیشتووە و نزیکەی 2800 مێگاوات کارەبا کەمدەبێتەوە.

کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند: سەعات 11ی شەوی رابردوو لەرێگای درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆی زیانەکانەوە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەوە بە تەواوەتی ڕاگیراوە.

دانە غاز جەختیشی کردووەتەوە تا ئەو کاتەی زیانەکانی هێرشەکە بە تەواوی دیاری دەکرێن و لە سەلامەتیی شوێنەکە دڵنیا دەبنەوە، دەست بە بەرهەمهێنانی غاز ناکەنەوە.

لەلایەکی ترەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هەر بۆ ئەو مەبەستەش عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد، بەمەبەستی ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو هێرشەیە.

هاوکات وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەراگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەمشەو لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا كێڵگەی كۆرمۆر هێرشی كرایە سەر ، هەر دوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشە تیرۆریستییەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت لەسەر هاوبەشانی كارەبا و بەزووترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوە .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *