تریقەی تێکۆشەران
رەهبەر سەید برایم
- پۆلێ کادری ناودار و دیاری (ی.ن.ک) وەک دانا ئەحمەد مجید، حمە تەیب و سەرهەنگ سمایل بەگی ساحێب قڕان، فەرهەنگ دڵشاد تۆفیق کەبابچی دەکەونە باس و خواسی کەی شۆڕش تەواو دەبێ و بە ئازادی دەگەین گفتوگۆیەک سەردەگرێ و مافی کورد دەدرێ ئەم مشتومڕەش هێندە درێژ خایەنە هەس پیر دەبین و هیچ کچێک شومان پێ ناکا، حەمەی تەیب دەڵێت ئێوە باشن بەس ناوەکانتان کوردی و خۆش و تازەن من ناوم حەمەیە بچینە داخوازی هەر کچێک دەڵێن کوڕەکەتان ناوی چیە ئەوانیش دەڵێن حەمە، ئەوانیش دەڵێن ئەیەڕۆ بۆ حەمە ناو ماوە لەم زەمانە ژنی نەهێنابێ !
- مام ڕۆستەم فەرماندەی تیپی ٢١ کەرکوک ساڵی ١٩٨٢ دەچێتە گوندی ( گرد خەبەر ) لە سەروو وەختی نان خواردن دەبێ خاوەن ماڵەکە دەڵێت میوانی درەنگ وەخت نانی لەسەر خۆیەتی خواردنێکی ئۆتۆیان نییە نسیبەکە وایە، مام ڕۆستەمیش دەڵێت : ناوەڵا خۆمان ڕادەگرین و زۆر برسین نان دروست بکەن نانی ئێمە بە پەلە نییە لەسەر خۆمان نییە زۆر لە سەرخۆ دەوەستین تا خواردن پێ دەگات .
- یوسفی عەبەكەی پایسكیلچی كاسبكار بوو لە شاری سلێمانی، كاوە خوشكەزای بوو، ببوە پێشمەرگە لە بەڕێوبەرایەتی ئەمن بانگی دەكەن و دەیانەوێ سزای بدەن، كوڕی نەبوو دەچێتە بەردەم بەرێوەبەری ئەمن دەڵێت: لە شەڕی قادسیەی نێوان عێراق و ئێران، كەسێك كوڕەكەی بكوژرێت چی بۆ دەكەن بەڕێوەبەری ئەمن دەڵێت شەهیدە و پاداشتی دەكەین ماشێن و خانووی بۆ دابین دەكەین، ئەدی گەر خوشكەزایەكی بكوژرێت چی بۆ دەكەن بەرێوەبەری ئەمن دەڵێت شمولی ناكا و هیچی بۆ ناكرێ یوسفی عەبەكە دەڵێت: ئەی باشە كاوە خوشكەزامە بۆ من دەگرن و دەتانەوێ سزامان بدەن مادەم هیچی بۆ ناكەن، خۆ كوڕم نییە!.
- ساڵی 1977 حەمەی حزب دۆست و خۆشەویستی مام جەلال سوعبەتچی و قسەحۆش بوو، كارێكی كردبوو ئەوسا لەگەڵ عەلی عەسكەری بوو، بۆیە سالار عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) دەڵێت: دەبێت حەمەی حزب رەخنەی لە خۆبگرێت، حەمەی حزب وایدەزانی رەخنە لەخۆگرتن كەتن و تاوانێكی نابەجێیە، سەرەنجام ئەویش رەخنەی لەخۆنەدەگرت بۆیە كێشەكە دێتە بەردەم مام جەلال سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)مام جەلالیش تێی دەگەیەنێ و بەهەزار حاڵ دەیسەلمێنێ، ناچار حەمەی حزب دەچێتە بەردەم بارەگای سالار عەزیز هاوار دەكات دەڵێت: ئەوا رەخنەم لەخۆم گرت، بەو رەخنەیە بووی بە پاشا!
- سەردەمێك (ی.ن.ك) لەگەڵ عێراق و ئێران و توركیا لە شەڕدابوو، شەڕی بەرەی جودی دەكرد (بە پارتی و پاسۆك و حزبی شیوعی و سۆسیالیست) لەگەڵ لەشكری ئیسلامی كوردستان (لاك)، عەزەی داودی جێگر تیپی 74ی باڵەك بوو، دەچێتە لای مام جەلال و لەبەردەم بارەگایەكەی یەك ڕێژنە فیشەك دەتەقێنێ بەرەو ئاسمان، مام جەلالیش دەڵێت: عەزە بۆ وادەكەی؟ خۆ شێت نەبووی! بۆ تەقە لە ئاسمان دەكەی؟ عەزەی داودییش دەڵێت: شێت نەبوویم بۆیە تەقە لە ئاسمان دەكەم بەس شەڕی خوا مابوو بیكەین ئەوە ئەویشمان كرد!
هەر لەو زەمانە ملازم عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی مەكتەبی عەسكەری بوو، دەچێتە لای مام جەلال و دەڵێت: شەڕی هەموو لایەنەكان دەكەین. ئەو دێڕە شیعرەی عوسمان عەونی بە دەنگی دەروێش عەبدوڵڵا پێێ دەڵێت:
قوربانی سوپا و عەسکەری دایم لە شەڕت بم


