ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

مەسعود بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2026، بانگەوازێکی سەبارەت بە دواپێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا، بارزانی داوای لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و کۆتایهێنان بەو قەیرانە سیاسییەی کە بەرۆکی هەرێمەکەی گرتووە.


مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

  • لەم قۆناغە هەستیارەدا پێویستە بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان بخرێتە سەرووی سەرجەم بەرژەوەندی و ئامانجە حزبی و کەسییەکانەوە.
  • داوا لە تەواوی لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمی کوردستان دەکەم بەشداربن لە پرۆسەی سیاسیدا .
  • پێکەوە هەمووان حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی پێک بهێنن کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بێت.

هەنگاوێک بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکان

ئەم پەیامە نوێیەی مەسعود بارزانی کەمتر لە هەفتەیەک دوای ڕووداوە پڕ لە گرژییەکەی ناو پەرلەمانی کوردستان دێت، کە بووە هۆی قووڵبوونی ناڕەزایەتی و ململانێکان لە نێوان جەمسەرە سیاسییەکانی هەرێمدا

لە 4ی تشرینی دووەمدا 2026، پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ دانیشتنێکی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەڵبژارد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی سەرەکی تر (وەک نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست) دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد.

یەکێتی ڕاستەوخۆ دوای دانیشتنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوە دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە. میدیا فەرمییەکانی یەکێتی ئاماژەیان بەوە کرد کە پێکهاتەی نوێی پەرلەمان ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی پێگەی هێزەکان نییە و بە “یارییەکی سیاسیی پارتی” ناویان برد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *