بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆکی حکومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانییەوە دەكات بۆ بەدواداچوونی ئەو دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیەی شەوی ڕابردوو لە تانجەرۆ و ئەم ئێوارەیە لەناو بینای پارێزگا ڕوویاندا.

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئاگرکەوتنەوەی دوێنێ شەو و ئەمڕۆی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 8/18، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە بارودۆخی سلێمانی پرسی و نیگەرانیی خۆی لە کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە دەربڕی.

ڕاشیگەیاندووە، پارێزگار و بەرپرسانی شارەکەی ڕاسپارد، کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان توندتر بکەن و لەمبارەیەوە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی حکومەتی بۆ پارێزگەی سلێمانی دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراشی بۆ ئەو هاووڵاتییانە خواست کە بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە بریندار بوون.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *