جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا كۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/18 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە ئیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و خاتوو هۆڵی ڤێر كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێم، وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی خاتوو هۆڵی ڤێر، وەک كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشاندا.
لای خۆیەوە خاتوو هۆڵی ڤێر خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.




