بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆک بافڵ لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە و پرسی سەقامگیری وڵاتیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا کە خالید شوانی ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی و ئابوورییەکان. 

بافڵ تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کە ئەرکی هەمووانە هاوکاری حکومەتی عیراق بن بۆ بەهێزکردنی پایەکانی دەوڵەتداری و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *