بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ژینگەى سلێمانى: لە 18 کاتژمێردا سلێمانى زیانى حەوت ملیار دینارى بەرکەوتووە

بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى ڕایگەیاند، ئێستا ڕێگرى لە سیستمەکانى سەلامەتى پرۆژەکان و شوێنى کار دەکرێت، داوادەکات جێگرى سەرۆکوەزیران بڕیارى کاراکردنى ئەو سیستمانە بداتەوە و جەختدەکاتەوە سلێمانى زیانى گیانى و مادیی زۆرى لەهەردوو ڕووداوەکە بەرکەوتووە.


لێدوانی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی



شایی ئاوات، بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى دوێنێ و ئەمڕۆ ، زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە سلێمانی کەوتووە، 32 بریندار تۆمار کراوە ، ئەمە جگە لەو زیانە زۆرەی بە ژینگەو هەوای سلێمانی کەوتوە، کە ئەگەر لایەنە مادیەکە قەرەبوو بکرێتەوە بە تێپەڕینی کات، بەڵام زیانەکانی ژینگە درێژ خایەنەو قەرەبوو ناکرێتەوە.

جەختکردنەوەی ژینگەی سلێمانی

  • لایەنەکانی چێککردنەوەی سەلامەتی لە حکومەت و کەرتی تایبەت دژایەتیان دەکرێت.
  • کاتی ئەوەیە جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاری کاراکردنەوەی سیستمەکانی سەلامەتی بدات.
  • چێککردنەوەی سەلامەتى و کەرتی حکومی پەیوەندیدار راسپێرێت بەبێ جیاوازی.

بەڕێوەبەرى ژینگەى سلێمانى جەختدەکاتەوە، سەلامەتى لە کوردستان نەک گرنگی پێنادرێت، بەڵکو لایەنەکانی چێککردنەوەی سەلامەتى لە حکومەت و کەرتی تایبەت دژایەتیان دەکرێت، بۆیە ئێستا کاتیەتى جێگری سەرۆک وەزیران بە فەرمانێک بڕیاری کاراکردنی سیستمەکانی سەلامەتی بدات و کۆمپانیا خاوەن مۆڵەتەکانی چێککردنەوەی سەلامەتى و کەرتی حکومی پەیوەندیدار راسپێرێت بەبێ جیاوازی چێککردنەوەی ورد دەستپێبکەن و خاتری کەس نەگرن.

ئەوەش لەدوای ئەوە هات، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کۆگایەک و بەنزینخانەیە لە سلێمانی گڕیان گرت و زیانێکی گەورەی ماددی و ژینگەیان لێکەوتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *