ڕفعەت عەبدوڵا: مامۆستا حسێن عارف بەخششێکی زێڕینی ئەدەب و فەرهەنگ بوو

جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی مامۆستا حسێن عارفی ڕۆماننووس و یاساناس دەکات.
دەقی پەیامەکە..
بنەماڵەو کەسوکاری مامۆستا حسێن عارفی ڕۆماننووس و یاساناس
بەخەمو پەژارەیەکی زۆرەوە دوای بەخششێکی زێڕینی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و خزمەتە فەرهەنگیەکانی، هەواڵی ژیانئاوایی مامۆستا( حسێن عارف)ی خاوەنی شاکاری ڕۆمانی (شار)م بیست، بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەو دۆستان و ناوەندی ڕووناکبیری و ئەدەبی کوردی دەکەم و هاوبەشی خەمتانم و لەپەروەردگار داواکارم ڕۆحی مامۆستا بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبرو ئارامی بەکەسوکارو هاوڕێیانی ببەخشێت.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




