ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی بەرقەڵای سەر بەناحییەی بەرزنجە سەردانی هەڤاڵ جەبار ساڵح حەمە ناسراو بە ( مام هەژار ) یانکرد.

رۆژی ٢٤ـی ئەیلول ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی بەرقەڵای سەر بەناحییەی بەرزنجە سەردانی هەڤاڵ جەبار ساڵح حەمە ناسراو بە ( مام هەژار ) یانکرد.

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی مام هەژار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتاییەت بە رێزەوە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ مام هەژار یان هێنایەوە بەر باس وەک “پێشمەرگەیەکی بە ورەو دانەبڕاوی رۆژگاری سەختی خەباتی شاخ ، کە هەر لە تافی لاوێتیەوە بە گڕوتینێکی بەرزی کوردایەتی چەکی شەرەف و بەرگری لە شان ناوەو سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتی کردە مەڵبەندی داوا رەواکانی گەلەکەی “،لە بەرامبەر رابردووی پاک و مێژووی درەوشاوەیدا مەکتەبی سکرتارییەت “سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردوو” رێزیان لەو مێژووە گەشەی نا.

لە بەرامبەردا ، هەڤاڵی تێکۆشەر مام هەژار سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو “جەختی کردەوە خەبات و تێکۆشانمان بە ئەرک زانیووە بۆ خاک و نیشتمان ، ئێستاش بە هەمان گڕوتینی رابردوو لە هەر شوێنێک پێویستیەک هەبێت ئاڵا هەڵگری گەلەکەمەمان و یەکێتی دەبم “.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *