بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی: مامۆستا حسێن عارف دەنگێکی رەسەن و زیندوو بوو

قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی  ئەدیب و نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کوردستان، (مامۆستا حسێن عارف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکە..

بەڕێزان: بنەماڵە و خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو مامۆستا حسێن عارف

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کوردستان، (مامۆستا حسێن عارف)م پێگەیشت.!

مامۆستا حسێن عارف لەو وێستگانەی پێویست بوو، بە گێڕانەوەیەکی شیرین بە عەشقی شار و نیشتمان، دەنگێکی ڕەسەن و زیندوو بوو. بە کۆچی دواییان ، کوردستان کەسایەتیەکی گەورەو قەڵەمێکی بەبڕشت و خاوەن ئەزموونی گەورەی ئەدەبیمان لە دەست دا.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خێزان و کەسوکاری سەربەرز و سەرجەم ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەین.!

داواکارم لە خوای باڵادەست ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.!

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *