بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات

دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی رێبوار تەها دەکات لە چەسپاندنی شەفافیەت و دابینکردنی زانیاری و داتای وردی دارایی و کارگێڕی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان.

دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە نوسراوێکدا، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕێبوار تەها کرد، لە پای هەماهەنگیی بەردەوام و وەڵامدانەوەی خێرای بۆ نووسراوەکانی دەستەکە.

هاوکات، دەستەکە ستایشی هەوڵە دڵسۆزانەکانی رێبوار تەها دەکات لە دابینکردنی زانیاری و داتای وردی دارایی و کارگێڕی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان، کە ئەوەش هاوکارێکی کاریگەر بووە لە سەرکەوتنی کارەکانی دەستەکەدا.

هەر لە نووسراوەکەدا،  جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هەماهەنگییە رەنگدانەوەی خەمخۆرییە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و هیوای خواست ئەم هاوکارییە بەردەوام بێت بە مەبەستی پێشخستنی ئیشوکاری حکومی و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *