بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عیراقەوە سەبارەت بە تەقینەوەکەی پارێزگای کەرکووک

وەزارەتی بەرگریی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە، لە کاتی جووڵەی هێزێکی فیرقەی 11 بۆ گەڕان و پشکنین و دڵنیابوونەوە لە پاشماوەکانی بۆردومانێکی ئاسمانی لە ناوچەی وادی شای، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری “هەمەر”ی سەربە فیرقەی ناوبراودا تەقیوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، روداوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ ئەندامی هێزەکە بە پلەی جیاواز (کە دووانیان ئەفسەرن)، و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون و باری تەندروستییان جێگیرە.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ رێکارە پێویستەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و وردەکارییەکانی روداوەکە دەستپێکردووە، و بە تەواوبوونی زانیارییەکان تەواوی وردەکارییەکان بۆ رای گشتی بڵاو دەکرێنەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *