بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی تالاسیما دابین دەکرێت

بەهەوڵی سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

 سروە محەمەد رایگەیاند، بەئامانجی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لەکوردستان ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عیراقی کردوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هۆنەری لە وەزارەتەکە کۆبوەتەوە.

  ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری گشتیی هونەریی لەوەزارەتی تەندروستیی عیراق، بەڵێنی داوە دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما بۆ هەرێمی کوردستان دابیدەکەن.

سروە محەمەد رونیشیکردەوە،بەم نزیکانە  بڕی دەرمان کە  تایبەتە بە نەخۆشی  تالاسیما دەگاتە عیراق و بڕێکی لێ دەنێردرێت بۆ نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی سلێمانی و گەرمیان.

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *