وه‌فدی یه‌كێتی: باشكردنی بژێوی خه‌ڵك به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین

له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی وه‌فدێكی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی (دكتۆر یوسف گۆران) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به ئاماده‌بوونی (سالار سه‌رحه‌د، و جه‌زا سه‌ید مه‌جید)، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، پێشوازی كرا له وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی (دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی)، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی بزوتنه‌وه و ( محه‌مه‌د شارباژێری، سه‌رباز خۆشناو و گۆران نوری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی.
له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌فدی یه‌كێتی رایگه‌یاند: یه‌كێتی به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت كاربكات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد و پاراستنی پێگه‌و ڕ‌ۆڵی كورد له‌عیراق و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕ‌ه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و باشتركردنی بژێوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا، ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندی به گوزه‌رانی خه‌ڵك‌و پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیه‌كانه‌وه هه‌یه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی جێگیره‌و ناگۆڕ‌درێت.
هاوكات جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه گرنگیی به پاراستنی پێگه‌ی هێزه ئیسلامییه‌كان داوه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی و هاوئاهه‌نگیی سیاسی درێژه‌پێداوه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه چاره‌نوسازه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی خه‌ڵك‌و داهاتووی كوردستان و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كورده‌وه هه‌یه، سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و سیاسیی و مێژوییدان،هاوكات هه‌ردوو لا خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نیوانیان بوون له پێناو پته‌وكردنی یه‌كڕ‌یزیی و ته‌بایی نێوماڵی كورد و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.








