بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لەسەر گرنگیی گفتوگۆی بنیاتنانەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و خێراكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم كردەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی رووسیای فیدراڵ لە هەولێر كۆبووەوەو باسیان لە پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە كردو هاوڕابوون كە گفتوگۆی بنیاتنەرانە چارەسەری كێشەكان دەكات.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، تیشكیان خستەسەر گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكەو هەرێمی كوردستان و عیراق، هاوكات دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، جەختی لە پێویستیی خێراكردنی پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و گرنگی یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكان كردەوە لە بەرامبەر هاوكێشە نوێیەكاندا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *