بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

تەندروستی سلێمانی: لە نەخۆشخانەی شار زیاتر لە هەزار و 100 نەشتەرگەری ئەنجامدراون

لە مانگی رابردودا لە مانگی رابردودا، نەخۆشخانەی شار زیاتر لە 31 هەزار هاووڵاتی و نەخۆش سەردانیان کردوە، جگە لە خزمەتگوزاریی تەندروستی و چارەسەرییە پێویستییەکانیان زیاتر لە هەزار و 100 نەشتەرگەری جۆراوجۆریش ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، لە مانگی رابردودا و لە رۆژی (1 بۆ31ـی7ـی 2026)دا 31 هەزار و 311 هاووڵاتی و نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە و زیاتر لە هەزار و100 نەشتەرگەریشیان ئەنجامداوە.

تەندروستی سلێمانی دەڵێت؛ لە کۆی ئەو سەردانیکەرانە، 24,438 نەخۆش رویان لە بەشی فریاکەوتن کردووە، لە کاتێکدا 5,884 کەس سەردانی بەشی راوێژکاری (ئۆپی دی)یان کردووە، و 943 نەخۆشیش لە بەشی گورچیلەی دەستکرد چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

هەر لە هەمان مانگدا، 6,100 نەخۆش لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە داخڵ کراون؛ لەوانە 1,925 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن، 918 لە بەشی گورچیلەی دەستکرد، 809 لە بەشی هەناوی، 745 لە بەشی نەشتەرگەری، 577 لە بەشی شکاوی، و 363 نەخۆشیش لە بەشی هەناوی مێشک و دەمار وەرگیراون.

سەبارەت بە نەشتەرگەرییەکان، تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کردوە،  تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی شار لەو ماوەیەدا 1,171 نەشتەرگەری جۆراوجۆریان ئەنجام داوە، کە 408یان نەشتەرگەری فریاکەوتن بوون.

نەشتەرگەرییەکانی تریش، بریتی بوون لە 140 نەشتەرگەری قەستەرە، 88 پرۆسەی شەبەکە و باڵۆن، و 58 نەشتەرگەریی تایبەت بە منداڵان.

هاوکات لە بەشی دەستنیشانکردن و پشکنینەکاندا، 68,601 شیکاری تاقیگەیی، 11,397 تیشک، 3,952 سۆنەر، 3,032 هێڵکاری دڵ، 327 ئیکۆ، و 660 ڕاهێنانی چارەسەری سروشتی بۆ سەردانیکەران و نەخۆشە داخڵبووەکان ئەنجام

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *