بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

هەڤاڵ دکتۆرەجوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی بۆردەکانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کرد

هەڤاڵ دکتۆرەجوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی بۆردەکانی مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کرد
ئەمڕۆ یەک شەممە هەڤاڵ دکتۆرەجوان ئیحسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی بۆردەکانی ناوەندی درەوەورێکخراوەکان و کۆمەڵایەتی و تێکۆشەران و رێکخراوە دیموکراتیەکانی کردو لەلایەن هەڤاڵان سالارمحمود وجزای سەیدمجید ئەندامانی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەو کۆمەڵایەتی رەهبەرسەیدئیبراهیم لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران وئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی رێکخراوەکان و هەڤاڵانی بۆردەکانەوە پيشوازیکران
لە وسەردانەدا باس لە هەماهەنگی کارو، جێبەجێکردنی کارنامەکانی ئۆرگانەکان کرا.
مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی و بۆردەکانی بە چڕی کار لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارو راسپاردەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات سەبارەت بە تەواوکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریی ئۆرگانەکان و جۆشدانەوەی کارو تواناکانی خزمەت بەخەڵک و بوژانەوەی ژیانی حزبایەتی بە جۆرێک لە خزمەتی گشتی و کەمکردنەوەی قەیرانەکاندا بێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *