بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دەرچوان، بڕیارێکی خوێندنی باڵای پەکخست

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ هەزار دەرچوو دەرکرد، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بە نوسراوێک ئەو دامەزراندنەی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، رۆژی 30ی7ی2026، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند؛ دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران پرۆسەی لە جیاتی دانان بۆ گرێبەستەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامدەدرێت، ئەویش پاڵپشت بە بڕگەی شەشەم لە ڕێنمایی ژمارە (10)ی ساڵی (2019)ی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بەپێی پسپۆڕی یان بڕوانامە.

راشیگەیاند: پرۆسەیەی لەجیاتی دانانەکە تەواو شەفاف و دادپەروەر و یەکسانە و سەرجەم دەرچوانی دانەمەزراو بەبێ جیاوازی لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەتوانن بە ئەلیکترۆنی داواکاری بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لە زانکۆکان پێشکەش بکەن.

 بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، تایبەت بوو بە پرۆسەی لەجیاتی دانان بۆ گرێبەستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە دەست بەکارنەبون، لەبری ئەوان بڕیار بوو نزیکەی هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنرێن.

هەرچەندە پێشتر رەزامەندی دابوو، بەڵام ئەمڕۆ بە ئیمزای سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران د. ئومێد سەباح ، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری راگرتنی دامەزراندن بە شێوازی لەجێگەی دانان بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە.

بەپێی نووسراوەکە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان راگیراوە، کە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون، بەمەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، نزیکەی هەزار کەسی لە دامەزراندن نائومێد کرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *