ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

ئەو شتەی نەدەبوو بکرێت

دانیشتنی ناشەرعی پەرلەمان لە رێگەی کڕینی پەرلەمانتارانەوە.

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن پارتییەوە و لە رێگەی کڕینی چەندین پەرلەمانتاری هیزە سیاسییەکانی تر، مەبەست لێی باشەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی نەبوو، وەکو پارتی بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵکو زیاتر هەوڵی فەرزکردنی روئیا و بڕیاری پارتی بوو، بۆ مانەوە بە تەنها لە دەسەڵات و هەروەها هێشتنەوەی سەرجەم بڕیارەکان بوو لە دەستی خۆییدا، بەوەش کێشەکانی لەناو هەرێم قووڵتر کردەوە و لێکترازانێکی گەورەتری لەناو ماڵی کورد و گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا دروست کرد، بەتایبەت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بێ ئاگا لەوەی کە یەکێتی وەکو هیز و قوتبێکی هەرە گرنگ لە هەرێم و هەروەها لە عیراق، ناهێڵێت ئەو سیاسەتە سەر بگرێت و رێگە لەو هەوڵانەی پارتی دەگرێت، چونکە زیانی گەورە بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

هۆکارێک بۆ زیادبوونی کێشە و ململانێکان
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی 2024، پارتی دیموکراتی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی ئەنجامدا، بەڵام بەچ شێوەیەک، هەوڵی تەواوکردنی رێژەی یاسایی (نیساب)ی دا  لە دانیشتنەکەدا 52 پەرلەمانتار لە کۆی 100 پەرلەمانتار ئامادە بوون، چۆن؟ بە کڕینی چەندین پەرلەمانتاری هێزە سیاسییەکانی تر، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان (نەوەی نوێ و رەوتی هەڵوێست)، هەروەها چەند پەرلەمانتارێکی لیستی یەکێتی، بەشداری ئەو پەرلەمانتارانەش لە رێگەی کڕین و هەروەها گوشارەوە بووە وەکو نەوەی نوێ و رەوتی هەڵوێست و یەکێتیش رایانگەیاندووە.
لە کاتێکدا پارتی دەڵێ ئەو دانیشتنە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمە، بەڵام لە راستیدا لەتکردن و لێکترازانی ناو ماڵی کورد و نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمە و مەترسیی زیاتر دەخاتە سەر قەوارەی هەرێم لە ناو عیراقی فیدراڵدا.
 بڕیاری کشانەوەی یەکێتی
بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زۆر توند بوو و خۆی لە کشانەوە لە حکومەت بینییەوە و  یەکێتی بە رەسمی راگرتنی بەشداریکردن و چوونەدەرەوەی تیمی خۆی لە حکومەت راگەیاند، هەروەها سەرۆک بافڵ هەڕەشەی دروستکردنی حکومەتی لە سلێمانی کرد لە ئەگەری دەستنیشانکردنی یەکلایەنەی پۆستەکان لەلایەن پارتییەوە.
کاریگەریی جووڵە نابەرپرسیارانەکەی پارتی  
ئەو جووڵە و شتەی پارتی کردی لە پەرلەمان و هەروەها ئەو شتەی بڕیاری لێدرا لە ناو پەرلەمان، کێشەکانی لەنیوان یەکێتی و پارتی تەواو زەقکردەوە و بێمتمانەیی رەهاشی لەنێوان دروستکرد، هەروەها بوو بە هۆی لێکترازان و دابەشبوونی گەورە نەک تەنها لەنێوان یەکێتی و پارتی، بەڵکو لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیشدا بەهۆی کڕینی پەرلەمانتارەکانیان لەلایەن پارتییەوە.
دەرەنجامی ئەو شتەی پارتی کردی 
دەرەنجامەکانی ئەو جوولەیەی پارتی کردی، زۆر بە خراپ شکایەوە لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، چاوەروانیش دەکرێت ببێتە هۆی لێکترازانی گەورەتر لە ناو هەرێمدا، بۆ نموونە شتێک بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە نامێنێت دوای کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت و لەمەودوا وەفدەکانی هەرێمیش بۆ بەغدا تەنها وەفدی حزبی دەبن، زیاتریش لە پارتی دەبن، واتا دابەشبوونی وەفدی دانوستانکار، وەکو بینیمان راستەوخۆ دوای قەیرانەکە، وەفدی هەرێم بەبێ نوێنەرانی یەکێتی سەردانی بەغدای کرد، ئەمەش هێزی هەرێمی لە داکۆکیکردن لە بودجە و مووچە تەواو لاوازکرد.
قەیرانی شەرعییەت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان، دانیشتنەکە بە ناشەرعی دەزانن، ئەمەش متمانەی هاووڵاتیان بە پەرلەمان کەم دەکاتەوە، 
لەلایەکی ترەوە نەیارانی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و هەروەها وڵاتانی دەوروبەر سوود لەم ناکۆکییە وەردەگرن بۆ زیاتر سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.
گەورەبوونی کێشەکان و نەمانی متمانە بە پارتی
لەبری ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چارەسەر بکات و هەوڵی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد بدات، ئەم حزبە بەردەوام بوو لە عینادیی سیاسیی و هەوڵی تاکڕەویی لە حوکمی کوردستاندا، لە سەرجەم دانیشتن و دانوستانەکانیشدا پێداگر بوو لەسەر دەستگرتن بەسەر هەموو پۆستە سیادیی و باڵاکان لە هەرێم، بە وەزارەتە ئەمنییەکانیشەوە، ئەوەش رێگربوو لەوەی یەکێتی لە گەڵیدا بگات بە رێککەوتنێک کە لەبەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و هەروەها ناو ماڵی کوردیش بێت

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close