لە سلێمانی نرخی غازی ماڵان دابەزی

Nov7, 2026
سلێمانی نرخی غازی ماڵان دابەزی و 75 دیناری تر لە نرخەکەی بووەوە.
عومەر عەبدوڵا، لێپرسراوی لیژنەی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نرخی غازی LPG (ماڵان) دابەزی و لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار بۆ هەر لیترێک کەمکرایەوە.
وتیشی، نرخی غاز لە بەنزینخانەکان بۆ 490 دینار دابەزیوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە غاز کار دەکەن، هەر لیترێک بە 490 دینار وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی غازی ماڵان لە 575 دینارەوە بۆ 525 دینار دابەزی.



