کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما 2بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم، رایگەیاندووە،ئەمڕۆ 28ی8ی2026،کەش بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر:41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی
پەیوەست بە کەشی سبەینی 29ی8ی2026،کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات،کەش بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ پەڵە هەوربێت،هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
دەشڵێت:پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە بە ڕێژەی (2-3) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی




