ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

دەیان هەزار گوڵاڵەسوورەی بادینان، ئەنفالکران

لە قورسترین تاوانەکان بەرامبەر بە میللەتی کورد کرابێت، تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنفالە، بەهۆی زۆریی رێژەی پلان بۆ داڕێژراوی ئەم تاوانە، بەسەر هەشت قۆناغی سەرەکیدا دابەشکراوە. 
ئەم مانگە 38 مین ساڵیادی ئەنفالی بادینانە و کۆتا قۆناغی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیەیە. ئەم قۆناغە رۆژی 25ی ئابی 1988 دەستی پێکرد. 
ناوچەکانی (ئامێدی، ئاکرێ، زاخۆ، شێخان و دهۆک) ی گرتەوە، تا شەشی ئەیلول بەردەوام بوو. فڕۆکە جەنگییەکانی عیراق لە یەک کاتدا ژمارەیەک هێرشی جیاجیایان دەستپێکرد کە بەخەستی ناوچەیەکەیان گرتبۆوە، پانییەکەی 60 میل و قووڵایی 20 میل بوو.
جۆرەها چەکی قورسی دیکە و تانک و چەکی کیمیایی بەشێوەیەکی خەست و بەربڵاو و بەردەوام بەکاردەهێنرا، چونکە لەدوای کۆتایی جەنگی عیراق-ئێران دەستی پێکرد، توانای زیاتری بۆ بەکار هێنراو و هەموو ئەو هێزانەی کە لەبەرەی جەنگی ئێراندا، بوو بۆ ئەم هێرشە پاشەکشەیان پێکرا بوو.
لەم قۆناغەدا زۆرێک لە گوندەکانی سنوورەکە خاپوورکران و هەندێکیان نزیک لە وێران و هەندێکی دیکەیان بە تەواوەتی بوون بە وێرانە، کۆی گشتی گوندەکان 450 گوند بوون. 
میدڵ ئیست ۆچ، سەبارەت بەم قۆناغە دەڵێت: ‘هێزەکانی رژێم تووشی زیانی زۆر نەبوون، تەنها 31 کەس لە ئەنفالی کۆتاییدا کوژران و لەوانەش هەژدەیان جاش بوون و رۆڵی چاوساغیان دەبینی. 
هەروەها دڵێت: سەبارەت بەو تێکدەرانەی سوپا دەستگیریکردن لە پەلاماری بادینان803 پێشمەرگە خۆی بەدەستەوە داوە، 771 پێشمەرگە دیکە دەستبەسەر کراون، هاووڵاتیانی مەدەنی ژمارەیان پێکهاتووە لە 1489 پیاو، 3368 ژن و 6469 منداڵ، کۆی گشتی بریتی بووە لە 13395 کەس.
هەزاران کەس راپێچی قەڵا کران، پیاوەکان لە بەشی خوارەوەی قەڵاکە و ئافرەت و بە تەمەنەکان لە بەشی سەرەوە بوون، رۆژانەش سەدان کەسی دیکە دەگەیشتن. ئەوان سەر بە هەموو هۆزە گەورەکانی ناوچەی بادینان بوون وەک دۆسکی، سندی، رێکانی، بەرواری، سلێڤانی و… هتد
لە سەرەتای وتەکانیدا، میدڵ ئیست ۆچ کاتێک باسی کوژراوانی بەعس دەکات، بە چاوێکی ناشرین و بە خوێنێکی هەرزان باس لەو کوردانە دەکات بۆ بڕێک پارە و نان خۆیان فرۆشت. ئەمە دەبێتە دەرخەری ئەو راستییە، هەر کەسێک روو لە دوژمن بێت، مێژوو رەحمی پێناکات و لە چاوی دۆست و دوژمن، وەک کاڵایەکی هەرزان بەها لێی دەڕوانرێت.
ئەنفالیش، بۆ هەمیشە لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە تاوانێکی قورس و لەبیرنەکراو دەمێنێتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *