ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

هەوڵەکان لە بەغداد چڕ دەکرێنەوە؛ شاندی هەرێم بۆ مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • شاندى باڵاى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان لەگەڵ سەرۆککۆمارى عێراق کۆدەبنەوە.
  • هەروەها شاندەکە بڕیارە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ:  ئامانجمانە مینحەى زیندانییانى سیاسىى لە پڕۆژەی بودجە جێگیر بکەین.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان لە بەغدادەوە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، “نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 12:00 لەگەڵ نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق کۆدەبینەوە تایبەت بە پاڵپشتیکردن و پشتیوانیى سەرۆککۆمار بۆ دۆسیەى زیندانیانى سیاسی و جێگیرکردنى مینحەکانیان لە پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق”.


ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی:

  • سەرۆککۆمار ڕۆڵێکى ئەرێنى زۆرى هەبووە لە ڕابردوودا لە دۆسییەى زیندانیانى سیاسیی هەرێمى کوردستان و پاڵپشتى گواستنەوەى دۆسییەکانى بۆ بەغداد کردووە.
  • پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆککۆمار بڕیارە لەگەڵ چەند لایەنێکى سیاسى و فالح سارى وەزیرى دارایی عێراق کۆببینەوە بۆ ئەوەى دڵنیاببینەوە لە جێگیرکردنى مینحەى زیندانیانى سیاسی لە بودجەدا.
  • شەو و ڕۆژ لە بەغداد دیدار و کۆبوونەوە دەکەین بۆ پشتگیرى و پشتیوانى لە دۆسییەى زیندانیانى سیاسی و هاوتاکردنی مینحەکانیان.

دۆسییەی شەهیدانی زیندوو( زیندانە سیاسییەکان)

ئامانجى وەزارەتى کاروبارى شەهیدانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە، زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، کە پێشتر دۆسیەى 25 هەزار و 868 زیندانیی سیاسی بۆ هاوتاکردن ڕادەستی دەستەی عێراقی کراوە، مینحەیان وەک زیندانیانى سیاسیی عێراق بۆ دابین بکرێت.

لە عێراق 158 هەزار زیندانى سیاسیی مینحە وەردەگرن و بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، پۆلى یەکەم 400 هەزار دینار، پۆلى دووەم 800 هەزار دینار و پۆلى سێیەم یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار وەردەگرن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *