کەشناسی: باران بارین بەردەوامی دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت

پووختەى هەواڵەکە
- کەشناسی: ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشووری عێراق هەیە.
- کەشناسى: سبەی ناجێگیری کەشوهەوا بەردەوامی دەبێت و لە کاتی باران بارین هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و هەروەها ناوچەکانی باشووری عێراق دەبێت.
کەشوهەواى سبەى سێشەممە:
- سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیر دەبێت.
- نمەباران بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت، هەندێ کات هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
- کەشناسی: سەرەتا باران لە سنووری پارێزگای دهۆک دەبارێت پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
- بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری کەم دەبێتەوە وە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی بە لاوازی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
لە بەرامبەردا کەشناسی عێراق پێشبینی بەردەوامی باران بارینی کردووە و دەشڵێت، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەورەبروسەکەی لەگەڵدا دەبێت.



