ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مەزڵوم عەبدى بەجیا لەگەڵ وەزیرى پەروەردە و وەزیرى خوێندنى باڵای سووریا کۆبووەوە

کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵای سووریا

پووختەی هەواڵەکە

  • لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دابینکردنى پێداویستییەکانى خوێندنى کوردى کراوە.
  • یەکگرتنى زانکۆکانى ڕۆژئاوای کوردستان و زانکۆکانى دیکەى سووریا تاوتوێکراوە.
  • مەزڵوم عەبدى و وەزیری خوێندنی باڵا باسیان لە کردنەوەی زانکۆی نوێ کردووە.

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى پەروەردەى سووریا، محەممەد عەبدولڕەحمان وەزیرى پەروەردەى سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى ڕاوێژکارى سەرۆکایەتیى کۆمارى سووریا کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکراوە لەسەر جێبەجێکردنى مەرسوومى ژمارە 13ى ساڵى  2026 ی سەرۆکایەتیى سووریا و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى مەرسوومەکە.


خوێندنی کوردی لە سووریا

  • لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆکراوە لەسەر دابینکردنى پەرتوکى زمانى کوردى و دابینکردنى مامۆستای تایبەت و تەواوکردنى ڕێکارەکانى تێکەڵکردنى دۆسییەى پەروەردە و فێرکردن.
  • لە کۆبوونەوەى عەبدى و مەڕوان حەلەبى وەزیرى خوێندنى باڵا باسیان لە جێبەجێکردنى یەکگرتنى زانکۆکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا لەگەڵ زانکۆکانى دیکە کردووە.
  •   باس لە دان نان بەبڕوانامەکانی پێشووتر کراوە، لەگەڵ بنیاتنانى زانکۆى نوێ لە حەسەکە و ڕەققە.

خوێندنی کوردی بەرهەمی خەباتی ڕۆژئاوای کوردستان

لە سووریا بۆ یەکەمجار بەفەرمى دەوڵەت دانى بەزمانى کوردى ناوە و بڕیاریداوە بە دابینکردنى پێداویستییەکانى خوێندنى کوردى.
ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەدارى ڕۆژئاواى کوردستان بەر لە دوو ڕۆژ ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى دیمەشق زۆرترین گفتوگۆیان لەسەر مژارى خوێندن بە زمانى کوردى کردووە و ئەو دانپێدانانە فەرمیەى دەوڵەتى بە سەرەکیترین بەرهەمى شۆڕشەکەیان ناوزەند کرد.
ئەوە لە کاتێکدایە، خۆپیشاندانی خوێندکاران لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ داواکردنی خوێندن بە زمانی دایک بەردەوامە و بڕیاری حکومەتی کاتی سووریا ڕەتدەکەنەوە بە خوێندنی سێ وانەی کوردی لە هەفتەیەکدا ، جەختدەکەنەوە، کە چەندین ساڵە خوێندنیان بە کوردی بووە و داوا دەکەن خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان هەر بە کوردی بمێنێتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close