بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بۆ یەكەمجار بەشی زمانی كوردی لە زانكۆیەكی چین دەكرێتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای دەكات، بەشی زمانی كوردی لە زانكۆی دیراساتی بیانی لە پەكینی پایتەختی وڵاتی چین كرایەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هاوكاری زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر بەشی زمانی كوردی لە زانكۆی دیراساتی بیانی پەكین لە وڵاتی چین كرایەوە، ئەمەش دەبێتە یەكەم بەشی كوردی لە وڵاتی چین. وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم هەنگاوە پردێكی ئەكادیمی و كلتووری گرنگ دەبێت بۆ بەستنەوەی هەرێمی كوردستان و كۆماری میللی چین، بەپێی پلانی ئەكادیمی بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) لە بەشەكەدا 12 خوێندكار ناویان تۆماركراوەو ساڵانە لەنێوان 10 تا 20 خوێندكار و قوتابی چینی لەم بەشە وەردەگیرێن. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، خوێندكاران سێ ساڵی یەكەم زاراوەی “سۆرانی” دەخوێنن، لە ساڵی چوارەمیشدا زاراوەی “كرمانجی” دەخوێنن، بۆ ئەوەی دەرچوان لە زاراوە جیاوازەكانی زمانی كوردی زانیارییەكی تەواویان هەبێت. وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئامانجی سەرەكی ئەم پڕۆژانە دروستكردنی پەیوەندییەكی دولایەنەیە، واتە هەروەك چۆن خوێندكارانی كورد بۆ چین دەچن، پلانێكیش هەیە بۆ هێنانی ئەو خوێندكارە چینییانەی لە پەكین زمانی كوردی دەخوێنن بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی لە ژینگەی كۆمەڵایەتی و ئەكادیمی كوردیدا بەشداری بكەن و تواناكانی زمانی خۆیان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ پەرە پێبدەن. ئەوە لەكاتێكدایە كە بەشی زمانی چینی لە زانكۆی سەڵاحەدین ئێستا زیاتر لە (100) خوێندكاری هەیە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *