بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

داهاتی نانەوتیی سلێمانی و هەڵەبجە بەڕێژەی 43% کەمیکردووە

داهاتە نانەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە رووی لە دابەزینێکی بەرچاو کردووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا داهاتی سنوورەکە نزیکەی 27 ملیار دینار کەمیکردووە، ئەمەش گەورەترین رێژەی دابەزینە لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمار کرابێت.


ئامارەکانی ماڵپەڕی شەفافیەت:

  • داهاتی مانگی رابردوو (لە 26-07-2026 تاوەکو ئەمڕۆ) بریتییە لە 36,479,549,000 دینار.
  • داهاتی مانگی پێشتر لە هەمان سنوور 63,940,179,000 دینار بووە.
  • داهاتی یەک هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 10,347,845,000 دینار بووە.
  • داهاتی ساڵی رابردوو لەم سنوورانە 904 ملیار دینار بووە و ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا 412 ملیار دینار کۆکراوەتەوە.

سەرچاوەکانی داهات و چاودێری:

ئەم داهاتانە سەرجەمیان نانەوتیین و لە رێگەی 6 گەنجینەی سەرەکی لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆدەکرێنەوە. ماڵپەڕی شەفافیەت کە لە ساڵی 2022ـەوە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندراوە، وەک سەرچاوەی سەرەکی بۆ چاودێریکردنی داهاتەکانی سنوورەکە کاردەکات و رۆژانە وردەکارییەکان بۆ هاونیشتمانییان بڵاودەکاتەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *