بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەحمەد موفتى : ئامادەین 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد بکەین

ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـى ئابى 2026، کۆبوونەوەیەکیان لە بەغداد کردووە لەسەر پرسى سووتەمەنى هەرێمى کوردستان و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق بەنزینیان بە هەمان نرخ پێبگات.


دوو پێشنیاز بۆ چارەسەرى کێشەکان:

  • ڕادەستکردنەوەى 50 هەزار بەرمیل نەوت بە بەغداد و لە بەرامبەردا بەغداد بەنزینى 450 دینارى بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکات.
  • زیادکردنى ئەو 50 هەزار بەرمیلەیە بە ئامانجى دابینکردنى نرخى بەنزین بۆ هاونیشتمانیانى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى پارێزگاکانى عێراق.
  • هەرێمى کوردستان بە هەموو پێشنیازێک ڕازى دەبێت بۆ ئەوەى خزمەتى هاونیشتمانیان بکرێت.
  • هەرێمى کوردستان ڕێگرنابێت لەوەى بەنزین بەنرخى 450 دینار بگات بە هاونیشتمانیان.

لە بارەى نەوتى سپیشەوە، ئەحمەد موفتی، مافى ڕەواى هاونیشتمانیانە نەوتى سپیان بۆ دابینبکرێت و وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق داوای نەوتی سپییان کردووە.

بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گوتیشى، کێشەیان نیە و ڕازین بەوەى 50 هەزار بەرمیلەکە ڕادەست بکەن بەمەرجێک بەنزینى450  دینارى بۆ هەرێمى کوردستان دابینبکرێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *