دوران کاڵکان: تەنیا ئۆجەلان دەتوانێت پڕۆسەکە جێبەجێبکات

دوران کاڵکان، ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ “مەدیا خەبەر“ دەڵێت، لە کۆنگرەی 12ـدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانیان داوە و پێویستە ئەو بڕیارانە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بەڕێوەببرێن و جێبەجێبکرین.
داواکارى کاڵکان بۆ ئازادى ئۆجەلان
- ئۆجەلان بە ئازادیی بژی و کار بکات و بەشداری بەهێز و کارای لە پڕۆسەکەدا هەبێت.
- کاڵکان، قسە و ڕاگەیێنراوەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبدوڵا ئۆجەلان بە ڕوون و ڕەوانە.
- ئێستا لایەنەکان لە هەموو کات زیاتر ڕوون و ڕژدن، لەبارەی بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکە.
- کاڵکان: قسەکانی ئەردۆغان و ئۆجەلان ئاماژەن بەوەی، هیچ ئاژاوەگێڕییەک ناتوانێت ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکە بکات.
- پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و پێش دەکەوێت.
- کاڵکان لە بارەی ئەو لایەن و کەسانەی دژی پرۆسەکەن گوتی، لایەنە قازانجخواز و نەژادپەرستەکان لە چەند لایەکەوە دەستیان بە پەلاماردانی پڕۆسەکە کردووە و دەیانەوێت تێکیبدەن.
- کاڵکان: یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پڕۆسەکە پێشکەوتنێکی گرنگ و هەنگاوێکی گرنگە.
- کاڵکان: پێشهاتەکان دەریدەخەن، پڕۆسەکە فراوانتر و قووڵتر بووەتەوە و ئەوەش زۆر گرنگە. ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئەوانیش ئەنجامی دەدەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، پەیامنێری کەناڵ8، لە ئەنقەرە ئامادەی کۆبوونەوەیەکی داخراوی شاندی ئیمراڵی بوو لەگەڵ میدیاکاران. لەم دیدارەدا، هەریەک لە میدحەت سانجار، چەتین ئارکاش و گوڵتان کشاناک جەختیان لەسەر گۆڕینی ئاڕاستەی پڕۆسەی ئاشتی بۆ قۆناغی جێبەجێکردن کردووەتەوە. ئەم پەیامانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە چاوەڕێی هەنگاوە فەرمییەکانی دوای یاسای چوارچێوە دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دیالۆگ.



